05/06/2019

ئەوانەی ئەمرۆ برینداربوونە پێشمەرگەن لە یەکەکەکانی هەشتا

هۆشمەند برادۆستی

برادۆست میدیا ـ سۆران

بەرەبەیانی ئەمرۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەچری گوندەکانی دەڤەری برادۆست بۆردوومان دەکە ن و بەوهۆیەوە سێ هاونیشتمانی بەسەختی برینداربوون

“ئەوانەی ئەمرۆ برینداربوونە پێشمەرگەی هێزی سیدەکانن لە یەکەی هەشتان”

ئەمرۆ چوارشەم ٥ حوزەیران فرۆکەجەنگیەکانی تورکیاگوند و ئاوایەکانی گەلی شێخزادانی دەڤەری برادۆستیان بۆردوومانکردوو سێ هاونیشتمانی بریندارکرد.

شایەنی باسە بریندارەکان دوو بران و ئەویتریان ئامۆزایانە بەناوەکانی خۆشەوی میکائیل ، مهاجیر میکائیل ،جابر خەلیل کە لەئێستاد ا لە ژێر چارەسەری پزیشکیدان لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە قەزای سۆران.

ئەمه لەکاتێکدا بە بیانووی هەبونی پارتی کرێکارانی کوردستان لەسنورە رۆژانە بەچری ئاوایەکانی ئەم دەڤەرە بۆردوومان دەکرێن و وێرای قوربانی گیانی زیانێکی زۆریشی بە سامانی ئاژەڵ و ژینگە گەیاندووە.

دەڤەری برادۆستی له رووی کارگێرییەوە سەربەقەزای سۆرانەو لە سنوری پارێزگای هەولێر دەکەوێتە بەشی باکور و باشوری رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەی گوندەکانی دەگاتە ۳۰۰ گوندو زیاتر لە ۱۰۰ گوندیش بە هۆی شەرو ئالۆزییەکانی سەرسنور چۆڵکراون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…