02/04/2019

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە، خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت و فراکسیۆنی یەکێتیش بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە ۲ی نیسانی ۲۰۱۹، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش، خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستور، هاوکات ڕاپۆرتی لیژنەی یاسایی لەبارەیەوە دەخرێتەڕوو.

ڕۆژی ٣٠ ئادار، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستور کرد کە لەلایەن ٦٨ پەرلەمانتار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرابوو، فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتووش دانیشتنەکەیان بایکۆتکرد و فراکسیۆنی یەکێتیش بەشداری کۆبونەوەکەیان نەکرد.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…