02/04/2019

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکات

زەید سورچی

برادۆست میدیا ـ هەولێر

ئەمڕۆ سێ شەممە ۲ی نیسانی ۲۰۱۹، کاتژمێر سێ ی پاش نیوەڕۆ، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکات، پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت” فراکسیۆنەکەیان بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات”.

شنۆ سورچی؛”لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەمان بەشداری ئەو دانیشتنە ناکەین”.

شنۆی شەهید ئەشقی سورچی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان بە ” برادۆست میدیا”ی ڕاگەیاند،” لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەشداری ئەو دانیشتنە ناکەین، چونکە تاوەکو ئێستا پارتی و یەکێتی نەگەیشتونەتە ڕێکەوتن لەسەر چۆنیەتی ئیدارەدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و شێوازی حوکمڕانی لە ئایندەدا”.

شنۆ سورچی” تاوەکو ئێستا یەکێتی و پارتی نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر چۆنیەتی ئیدارەدانی هەرێم و شێوازی حوکمڕانی لە ئایندەدا”.

شنۆ سورچی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد،” سەرۆکی هەرێم سەرۆکی تەنها لایەنێک و زۆنێک نابێ بەڵکو سەرۆکی هەموو هەرێمی کوردستان و زمانحاڵی هەموو پێکهاتەکانی هەرێم دەبێت، بۆیە دەبێت ئەم پێشنیازی یاسایە بە تەوافوقی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان لە پەرلەمان هەموار بکرێتەوە”.

شنۆ سورچی” ئەم دامەزراوەیە لە ماوەی رابردوو نەهامەتی زۆری بۆ گەلەکەمان هێنا”.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی سەبارەت بە پێشکەشکردنی پرۆژە یاساکە لەلایەن هەردوو فراکسیۆنی پارتی و گۆڕان و چەند لایەنێکی دیکە، ووتی، ” ئەم دامەزراوەیە لە ماوەی رابردوو نەهامەتی زۆری بۆ گەلەکەمان هێنا، هەموارکردنەوەی بەم شێوازە و هێشتەنەوەی تەواوی دەسەلاتەکانی سەرۆکی هەرێم وەک پێشوو، ئێمە وەک یەکێتی بەرپرسیار نابین لەدەرئەنجامە خراپەکانی ئەم دامەزراوەیە بەم هەموو دەسەڵاتە زۆرەوە”.

شنۆ سورچی” ئێمە وەک یەکێتی بەرپرسیار نابین لەدەرئەنجامە خراپەکانی ئەم دامەزراوەیە بەم هەموو دەسەڵاتە زۆرەوە”.

ڕۆژی ٣٠ ئازاری رابردوو، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستور کرد، فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبونەوەکەی نەکرد و فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتووش دانیشتنەکەیان بایکۆتکرد.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…