19/01/2019

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوەو خوێندنەوەی یەکەم بۆ ژمارەیەک پرۆژە یاسا دەکات. ھیچ یەکێک لە بابەتەکانی پڕکردنەوەی وەزارەتەکان و پرۆژە یاسای بودجە لە بەرنامەی کاردا نیە.

بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، لەبرگەی یەکەمدا  پێداچوونەوە بەو تانانەدا دەکرێت کەسەبارەت ئەندامێتی ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشکەشکراون، دواتریش خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاساکانی بەدەستھێنانی ناشەرعی و زیادەڕەوی خانووبەرەو دادگای باڵای فیدراڵی و  ھاتووچۆ و خزمەتی مەدەنی فیدراڵی دەکرێت.لەبڕگەی کۆتایشدا، خوێندنەوەی یەکەم  بۆ  پرۆژە یاسای ھەمواری یاسای دەستەکانی نەزاھە دەکرێت.

سەبارەت بە نەبوونی پرۆژەیاسای بودجەش لە دانیشتنەکەدا، “ئەحمەد حاجی رەشید”ئەندامی لیژنەی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لیژنەی دارایی بەردەوامە لە کۆبونەوەکانی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی٢٠١٩، بەڵام لە کۆبونەوەی ئەمرۆدا ئەو پڕۆژە یاسایە نەخراوەتە بەرنامەی کار ، چونکە ھێشتا بەشێکی زۆری تێبینی و داواکارییەکان لەسەر بودجە تەواو نەکراون

کوردستان نیوز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …