05/04/2019

ئێستا… فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی “خواکوڕک”دا دەسوڕێنەوە

برادۆست میدیا ـ هەولێر

کەمێک پێش ئێستا فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا زۆر بەنزمی بەسەر ئاسمانی دەڤەری برادۆست بینراون، هاوڵاتییەکی دەڤەرەکەش دەڵێت، فرۆکەکان لەئێستادا لە ئاسمانی چەند شوێنێک زۆر بەنزمی دەسوڕێنەوە.

بەپێی قسەی شایەدحالەکان،” فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەسەر ئاسمانی ناوچەکانی خواکورک و مارەمەلا و کەوەرت زۆر بەنزمی دەسوڕێنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ پێنج شەممە ٤ی نیسانی ٢٠١٩، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چەند شوێنێکی لەدەڤەری برادۆست بۆردومانکرد بەتایبەت “خواکورک و مارەمەلا و کەوەرت”.

تا ئێستا زیانی بۆردومانەکان نەزانراون بەڵام زیانی ژینگەیی بەو ناوچانە گەیاندوە و ترس و دڵەڕاوکێشی لای گوندنشینانی دەڤەرەکە دروست کردووە.

بەبیانوی بوونی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)،  بەردەوام ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردومان دەکرێن، بەتایبەت گوندەکانی سنووری ناحیەی برادۆست.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…