27/07/2020

تلسکۆپی ئەوروپا یەکەم وێنەی کۆمەڵەیەکی خۆری جیاواز دەگرێت

چاودێریی واڵایی باشوری ئەوروپا یەکەم وێنەی بڵاوکردەوە بۆچەند هەسارەیەک گیراوە بەدەوری ئەستێرەیەکدا دەسوڕێنەوە لەخۆر دەچێت هاوشێوەی کۆمەڵەی خۆری زەوی بەڵام لەخۆری زەوی بچووکترە.

ئاژانسی واڵایی ئەوروپا ڕۆژی 4 شەممەی ڕابردوو ووتی تلسکۆپەکە زۆر گەورەیە لەبیابانی (ئاتاکاما) لەچیلی وێنەکەی گرتووە.

توێژەرەوان ووتیان سیستەمی ئەو کۆمەڵەی خۆرە نوێیە، 300 ساڵی تیشک دوورە، تاڕادەیەک بەپێوانەی گەلەکسیەکان نزیکە. ووتیشیان ئەو ئەستێرەیەی بەفەرمی ناسراوە بە TYC 8998-760-1 و بەراورد بە خۆری زەوی کە بڕوایەکی زۆر هەیە 4.5 ملیار ساڵ تەمەنیەتی بچووکترە و نزیکەی 17ملێۆن ساڵە درووست بوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری Astrophysical Journal Letters بڵاوکراوەتەوە. توێژەری سەرەکی ئەلکسەندەر بۆن لە زانکۆی لیدن ووتی “ئەوەی لەدۆزینەوەکەدا سەرنج ڕادەکێشێت، ئەو ئەستێرەیە کۆپیەکی بچووکی خۆری زەویە، دیمەنی ژینگەیەک نیشان دەدات تاڕادەیەک هاوشێوەی سیستەمی خۆرەی زەویە بەڵام لەقۆناغی سەرتای پەرەسەندندایە.

بۆن ووتیشی سەرنجەکانی دەراوە لەوانەیە یارمەتی زاناکان بدات لە سەر تێگەیشتنی باشتری پەرەسەندنی کۆمەڵەی خۆری زەوی.

هەروەها ووتی گرتنی وینەی ڕاستەوخۆ دەرفەتی باشتر دەرەخسێنێت بۆ زانینی زیاتر لە سەر ژیان لەدەرەوەی سیستەمی کۆمەڵەی خۆر، ئەگەر هەبێت.

ووتیشی “بەچاودێری تیشکی هەسارەکانی ئەو کۆمەڵەیە دەتوانین شیکاریی بۆ کەش و هەوایان بکەین بە گەڕان بەدوای وردیلە و پێکهاتەی ئەگەری بوونی ژیان لەوێ بسەلمێنێت”.

بنکەی چاودێریی واڵایی باشوری ئەوروپا گەورەترین بنکەیە لەبەدەستهێنانی زانیاری واڵایی، یەکێتی ئەوروپاو وڵاتی چیلی پشتیوانی دەکەن

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ترامپ، تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکات

بڕیار وایە ئەمڕۆ شەممە ۱ی ٨ی ۲۰۲۰، دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا، یاسایەک واژۆبکات کە تیاد…