22/07/2020

ئەمەریکا 11 کۆمپانیای چینی خستە لیستی ڕەشەوە

وەزارەتی بازرگانی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە 11 کۆمپانیای چینی خستە لیستی ڕەشی ئابورییەوە بەهۆی تێوەگلانیان لە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤی بەرامبەر کەمینە موسڵمانەکانی ویگۆر لە هەرێمی رۆژئاوای شنجیانگ.

ئەم هەنگاوە ڕێگری دەکات لەو دامەزراوە چینیانە نەتوانن کەرەستە لە کۆمپانیاکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی ئەمەریکا بکڕن.

وەزارەتی بازرگانی دەڵێت ئەو کۆمپانیایانە دەستیان هەبوە لە بەزۆرەملێ کارپێکردن بە موسڵمانی ویگۆر و گروپە کەمینە موسڵمانەکانی دیکە.

لەنێو ئەوانە ژمارەیەک کۆمپانیایی چنین و دوو کێڵگە هەن کە حکومەت دەڵێت شیکردنەوەی بۆماوەییان ئەنجامداوە بۆ ڕێگریکردن لە زیادبونی موسڵمانانی ویگۆرو کەمینە موسڵمانەکانی تر.

ئەوە سێیەم گروپە لە کۆمپانیاکان و دامەزراوە چینیەکان کە ئەمەریکا بیانخاتە ناو لیستی ڕەشەوە لە دوای دوو خول کە تیایدا بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک دانۆڵد ترەمپ باسی 37 قەوارە دەکات و دەڵێت بەشداریان لە سەرکوتکردنی چینیەکانی شنجیانگ کردوە.

لە بەیژینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی ئەمەریکا هەوڵ دەدات هەرەس بە کۆمپانیاکانی چینی بێنێت بوختان بۆ سیاسەتی چین هەڵبەستێت لە شنجیانگ بە بیانوی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ترامپ، تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکات

بڕیار وایە ئەمڕۆ شەممە ۱ی ٨ی ۲۰۲۰، دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا، یاسایەک واژۆبکات کە تیاد…