24/06/2020

ئایزۆ چییە (ISO)؟

زانست و تەکنەلۆژیا ـ ئایزۆ “ISO” کورتکراوەی International organization for standardization، دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتییە، بۆ باسکردنی بەرهەم و خزمەتگوزاری دامەزراوە و رێکخراوەکان دروستبووە، بارەگاکەی لە شاری (جنێف)ی سویسرایە.

دەرکەوتنی ISO وەک چەمک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹٨۷ لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی Internationa organization for standardization، بۆ پێوانەکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان دروستکرا. لەو ساڵەدا سی و پێنج دەوڵەت لەوانە: ئەمریکا، کەنەدا، باشووری ئەفریکا، هندستان، چین و ئوستراڵیا… تاد، ڕێکەوتن لەسەر پێوانەیەکی نێودەوڵەتی بۆ کوالێتی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان. دواتر بەو کۆمەڵە بڕوانامەی ئایزۆی ۹۰۰۰ ناسرا.

ئایزۆی ۹۰۰۰ تایبەتە بە سیستەمی بەڕێوەبردنی دامەزراوە پیشەسازی و خزمەتگوزارییەکان

مەبەست لە پێوانەی ISO ـ ۹۰۰۰ چییە؟: بریتییە لە بڕوانامەیەک یان مواسەفاتێک رێکخراوی ئایزۆ دەیدات بە کۆمپانیاکان، بەمەرجی کۆمەڵێک پێوانە و داواکاری کە دەبێت لەو بەرهەم و خزمەتگوزارییانەدا هەبێت.

ئەو دامەزراوانەی پەیوەست دەبن بەداواکارییەکانی رێکخراوی ئایزۆی نێودەوڵەتییەوە دەتوانن بەرهەمەکانیان بەبێ پشکنین بفرۆشن بەو وڵاتانەی بەشدارن لە هەمان ‌ئەو مواسەفاتانەدا کە ڕێکخراوی ئایزۆ دیاریی کردووە.

زنجیرە پێوانەیی نێودەوڵەتی ISO بەرهەمی تاقیکردنەوەی کۆمپانیا ئەمریکی و یابانییەکانە، لە ئەنجامدا کۆمەڵێک پێوانەیی لێکەوتەوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەم بنەمایانە:-
۱. گرنگیدان بە هەمیشە کڕیار.
۲. بنیاتنانی شێوازی بەڕێوەبردنی کارا.
۳. بەشداریکردنی کرێکاران لە دەرکردنی بڕیاردا.
٤. دەرکردنی بڕیارهکان لەسەر بنەمای ڕاستی.
٥. بەڕێوەبردن بەکردار.
٦. بەڕێوەبردنی سیستەمێکی توندوتۆڵ.
۷. دروستکردنی پەیوەندییەکی سوودبەخشانە لەگەڵ دابینکەراندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ترامپ، تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکات

بڕیار وایە ئەمڕۆ شەممە ۱ی ٨ی ۲۰۲۰، دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا، یاسایەک واژۆبکات کە تیاد…