21/08/2019

گەشتی ساڵی 2024 ی مرۆڤ بۆ سەر ڕووی مانگ چۆن دەبێت؟ چی دەکرێت؟

زانیاری سەرنجڕاکێش: گەشتی ساڵی 2024 ی مرۆڤ بۆ سەر ڕووی مانگ چۆن دەبێت؟ چی دەکرێت؟
حکومەتی فیدڕالی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمساڵ گڵۆپی سەوزی بۆ ئاژانسی ناسا داگیرساند بۆ ناردنەوەی مرۆڤ بۆ سەر ڕووی مانگ لەماوەی پێنج ساڵ و بەڵێنی دابینکردنی بودجەی پێویستی پێدان بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، ناساش بەرنامەداڕێژیەکی تۆکمەی کردووە بۆ ئەنجامدانی گەشتەکە لەساڵی 2024، پڕۆگرامی ئەمجارەی ناسا بۆ گەشتی مرۆڤ بۆ مانگ ناوی ئەرتەمیس دەبێت، گەشتەکەس بە کەشتی ئۆڕایۆن و سیستەمی هەڵدانی نوێی SLS ئەنجامدەدرێت…

میشێل سالەر کە گەردوونناسە لە ئاژانسی ناسا و یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی بڵاوکردنەوەی زانیاریەکانیشە دەڵێت گەشتی ئەمجارە زۆر جیاواز دەبێت و ناردنی مرۆڤ ئەمجارە بۆ مانگ لەبەر کاریگەری شەڕێکی سارد نیە لەگەڵ هیچ ووڵاتێک، ئەو دەڵێت بەهۆی پێشکەوتنی زانستی بێ وێنەی ئێمە لەئێستادا و بوونی گەلێک ئامێری پێشکەوتوو کە پێشتر نەمانبوو ئەمجارە گەشتەکە زۆر جیاواز دەبێت و کۆمەڵێکی زۆر لە تاقیکردنەوەی زانستی زۆر گرنگ لەوێ ئەنجامدەدەین…

جیاوازیە سەرەکیەکانی ئەم گەشتە چی دەبێت؟

ئەمجارە ناسا مرۆڤ دەنێرێت بۆ جەمسەری باشووری مانگ، لەجەمسەری باشوور هەندێک کەند و دۆڵ هەیە بەبەردەوامی نیمچە تاریکە و تیشکی خۆری بەرناکەوێت، بۆیە ئەو شوێنە نە زۆر گەرم دەبێت و نە زۆر سارد بەبەراورد بە شوێنەکانی تری سەر مانگ، بۆیە کەشتیەوانەکان دەتوانن ماوەیەکی زۆر زیاتر بمێننەوە لە چەند کاتژمێرێک، دوور نیە چەندەها ڕۆژ یان هەفتە لەسەر مانگ بمێننەوە، لەو شوێنە پارێزراویش دەبن لەڕەشەباکانی خۆر، هەروەها لەو شوێنە کە ئاویش لەچینەکانی ژێرەوە هەیە ناسا لە پرۆگرامی دایە بنکەیەکی بچوکی بەردەوام دابنێت…

ئەمجارە ئەگەری ئەوە هەیە لەجیاتی دووکەشتیەوان، لایەنی کەم سێ کەشتیەوان بنیشنەوە لەسەر ڕووی مانگ، یەکەم ژنیش لەو گەشتە دەنیشێتەوە لەسەر ڕووی مانگ، دوور نیە کەشتیەوانێکیش خەڵکی ووڵاتێکی تربێت جگە لە ئەمەریکا، لەوانەشە یەکێک لە کەشتیەوانەکان ڕەش پێستێک یان ئاسیاییەک بێت بە ڕەچەڵەک…

جگە لەپەخشکردنی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆی گەشتەکە بۆ هەموو جیهان، هەندێک لە بەرپرس و زانایان لە ناسا داوا دەکەن ئەمجارە ئەو کاتانەی کەشتیەوانەکان لەسەر ڕووی مانگن پەیامێکی ڕاستەوخۆی تایبەتی تر بنێرن لەوێوە بۆ هەموو مرۆڤەکان لەسەر ڕووی زەوی ولەو ڕێگەیەوە بەڕاستەوخۆیی نیشانەیەک بخرێتەڕوو بۆ دانیشتوانی سەر ڕووی زەوی کە مرۆڤایەتی گەیشتووە بەکوێ، ئەویش لەڕێگەی ناردن یان دروستکردنی تیشکێکی بینراو کە لەشەودا لەسەر ڕووی زەویەوە بە چاوی ئاسایی یان بە دووربین ببینرێت…

لوقمان حەوێز/ تێکساس

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ترامپ، تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکات

بڕیار وایە ئەمڕۆ شەممە ۱ی ٨ی ۲۰۲۰، دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا، یاسایەک واژۆبکات کە تیاد…