24/10/2019

گووگڵ توانی کۆمپیوتەرێکی کوانتەم دروست بکات

برادۆست میدیا

نوێ و گرنگ: گووگڵ توانی کۆمپیوتەرێکی کوانتەم دروست بکات…

کوانتەم کۆمپیوتەر چیە و چەندە خێرایە؟ خێراییەکەی سەرسوڕهێنەرە، ئەوەی گووگڵ دروستیکردوە چەندە خێرایە بەبەراورد بە خێراترین سوپەر کۆمپیوتەری جیهان؟

گووگڵ چەند ساڵێکە بووە بە پێشەنگ لە جیهان لەبواری زیرەکی دەستکرد، دوێنێ هەواڵی سەرکەوتنیان لە دروستکردنی یەکەم کۆمپیوتەری کوانتەم بڵاوکردەوە بەناوی Sycamore ، ئەم هەنگاوە زۆر زۆر گرنگە و چاوەڕوان دەکرێت دروستکردنی کوانتەم کۆمپیوتەر بەرەو پێشچوونەکان لەبوارە گشتیەکانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی بەرچاو زۆر خێراتر بکات بەهۆی ئەوەی لەمەودوا توانای ئێمە زۆر زیاتر دەبێت لە تاوتوێکردنی زانیاریەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان لەڕێگەی زیرەکی دەستکرد…

چەندەها ساڵە لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بوون بۆ دروستکردنی کۆمپیوتەری کوانتەم، بەرەوپێشچوونی پڕۆسێسەری کۆمپیوتەری ئاسایی لەم چەند ساڵەی دوایی هەندێک خاوبۆتەوە لەبەر زۆر بچوکبوونەوەی قەبارەی یەک ترانسیستۆر لەنێو پرۆسێسەرەکاندا کە گەیشتووە بەچەند نانۆ مەترێک، بەڵام کۆمپیوتەری کوانتەم ترانسیستۆر بەکارناهێنێت وەکو یەکەیەک لەنێو پڕۆسێسەرەکان بەڵکو تەنۆچکەکان بەکاردێنێت، سود لە هەردوو خەسلەتی تەنۆچکەکان دەبینێت لەبواری کوانتەم کە ئەوانیش Superposition واتە ناجێگیری شوێنی تەنۆچکەکە کە بەو پێیە دەشێت تەنۆچکەیەک لە دوو شوێن بێت لەهەمان کاتدا، هەروەها خەسڵەتی Entanglement واتە تێکهەڵکێش بوون یان بوونی پەیوەندی لەنێوان دوو تەنۆچکە لەگەڵ یەکتر هەرچەندە لەیەکتر دووربن…

ئەم کوانتەم کۆمپیوتەرە چەندە خێرایە؟

بۆ مەزەندە کردنی خێرایی ئەم کوانتەم کۆمپیوتەرەی گووگڵ دەبێت پێشەکی بزانین خێراترین سوپەر کۆمپیوتەری ئاسایی جیهان لە ئێستادا چۆنە و چەندە خێرایە؟ ئینجا دوایی بەراوردی خێرایی کوانتەم کۆمپیوتەرەکەی گووگڵ دەکەم لەگەڵ ئەم سوپەر کۆمپیوتەرە…

لە ئێستادا یەکێک لەخێراترین کۆمپیوتەرەکانی جیهان لە تاقیگەی نەتەوەیی ئەمەریکایە لە ویلایەتی تێنیسیی بەناوی Summit، ئەم سوپەر کۆمپیوتەرە 40 هەزار پڕۆسێسەری تێدایە هەریەکێکیان لە ملیارەها تراسیستۆر پێک هاتووە، توانای هەڵگرتنی بڕی 250 ملیۆن گێگا بایتی هەیە، گووگڵ ئەم سوپەرکۆمپیوتەرەی تاقیکردەوە بۆ چرەسەرکردنی گرفتێک و بڕی 99% ی تواناکەی بەکارهێنا، دەرکەوت پتر لە 10 هەزار ساڵی دەوێت بۆ ئەوەی چارەسەری گرفتەکە بکات، دوایی کوانتەم کۆمپیوتەرەکەیان بەکارهێنا و توانی لە نزیکەی تەنیا 100 چرکە ئەو کێشەیە یان گرفتە چارسەر بکات، واتە کوانتەم کۆمپیوتەرەکەی گووگڵ نزیکەی 1.5 ترلیۆن جار خێراترە لە خێراترین سوپەر کۆمپیوتەری جیهان..!

کوانتەم کۆمپیوتەر چی دەگەیەنێت و بۆچی زۆر گرنگە؟

لە چەند دەیەی داهاتوو ئێمەی مرۆڤ لەهەموو بوارە زانستیەکان بووین بە خاوەنی بڕێکی ئێجگار زۆر لە داتا و زانیاری، ڕۆژانە داتاێکی ئێجگار زۆر کۆدەکەینەوە لەهەموو بوارەکان، هەر بۆ نمونە ئاژانسی ناسا لەئێستادا ڕۆژانە لەنێوان 15 بۆ 20 ملیۆن وێنەی دیجیتاڵی بە ڕێزۆلیوشنی بەرز بۆ گۆی زەوی دەگرێت لەڕێگەی سەتەلایتەکانی GOES بۆ بەرهەمهێنانی مۆدێلەکانی کەش و هەوا لەسەرانسەری جیهان، بەگشتی ئەو زانیاریانەی کۆیان دەکەینەوە لەهەموو بوارەکاندا لە ئەمڕۆدا ئەوەندە زۆرن بەهیچ شێویەیەک ناتوانرێت تەنیا بەخودی مرۆڤ تاوتوێ بکرێن، هەمووی لە ئێستادا لەڕێگەی زیرەکی دەستکرد لێکدانەوەیان بۆ دەکرێت، زیرەکی دەستکرد تەنیا ئەنجامە کۆتاییەکان و گرنگەکان یان مۆدێلەکان دەخاتە ڕوو بۆ ئێمە دوای تاوتوێکردنی ئەو داتایانە، کۆمپیوتەری کوانتەم ئەم پڕۆسەیە زۆر زۆر ئاسانتر و خێراتر دەکات هەروەها توانای ئێمە زۆر زۆر زیاتر دەکات لە هەموو بوارەکاندا…

لوقمان حەوێز/ تێـكساس

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ترامپ، تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکات

بڕیار وایە ئەمڕۆ شەممە ۱ی ٨ی ۲۰۲۰، دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا، یاسایەک واژۆبکات کە تیاد…