25/01/2020

فەیسبووک کێشەی تێکەوت

برادۆست میدیا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەچەند ناوجەیەکی جیهان كێشەیەكی تەكنیكی لە تۆڕی كۆمەڵاییەتی فەیسبووكدا دروست بوو.

كێشەكە كە لە هەرێمی كوردستان و لە چەندین ناوچەیەکی جیهان تۆمار كرا، كاتێك بەكارهێنەرانی فەیسبووك هەژمارەكانیان دەكەنەوە ئاگادارییەكیان بۆ دەنووسرێت كە گرفتێك هەیە و داوایان لێدەكات سەرلەنوێ ریفرێش بكەنەوە.

بەكارهێنەرانی  فەیسبووكیش لە رێی تویتەرەوە بە هاشتاگی تایبەت بە لەكاركەوتنی فەیسبووك باس لە بوونی گرفتە تەكنیكییەكە دەكەن، بەڵام تا ئێستا كۆمپانیای فەیسبووك دەربارەی ئەو گرفتە روونكردنەوەی نەداوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ترامپ، تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکات

بڕیار وایە ئەمڕۆ شەممە ۱ی ٨ی ۲۰۲۰، دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا، یاسایەک واژۆبکات کە تیاد…