04/09/2019

ساڵی داهاتوو پرسی بوون یان نەبوونی ژیانی سەرەتایی لەسەر هەسارەی مەریخ یەکلایی دەکرێتەوە…

برادۆست لایف ستایل ــ هەولێر

ساڵی داهاتوو پرسی بوون یان نەبوونی ژیانی سەرەتایی لەسەر هەسارەی مەریخ یەکلایی دەکرێتەوە…
گالیسکەی گەڕۆکی ڕۆڤەر 2020 کە ساڵی داهاتوو ناسا دەینێرێت بۆ سەر ڕووی هەسارەی مەریخ پرسی بوون و نەبوونی ژیانی سەرەتایی لەسەر هەسارەی مەریخ یەکلایی دەکاتەوە..!

ڕۆڤەر 2020 لە ئێستادا لە گرنگترین تاقیگەی ناسا کە بە JPL ناسراوە و لە کالیفۆرنیایە پارچەکانی بەیەکەوە دەبەسترێت و خەریکە ئامادە دەبێت بۆ هەڵدانی بەرەو هەسارەی مەریخ لە ساڵی داهاتوو، ئەم گالیسکەیە دووەم هەرە پێشکەوتووترین و ئاڵۆزترین ئامێرە کە مرۆڤ تاوەکو ئێستا دروستی کردبێت دوای تەلەسکۆپی جێمس وێب..!

ڕۆڤەر 2020 کە قەبارەکەی هەندێک لە ئۆتۆمبیلێکی ئاسایی گەورەترە تاقیگەیەکی بایۆلۆژیە، گالیسکەیەکی گەڕۆکە، لەڕێگەی بەرهەمهێنەرێکی ناووکی کەبە پلۆتۆنیۆم کاردەکات وزەی کارەبای پێویست بۆ چەندەها ساڵ دروست دەکات بۆ کارپێکردنی لەسەر ڕووی هەسارەی مەریخ لە کەشێکی زۆر سارد کە پلەکانی گەرما دەگاتە دەیەها پلە لەژێر سفر، نوێترین کامیرای مایکرۆسکۆپی و دیجیتاڵی و هەروەها ئامێری پەیوەندیکردنی پێوەیە، کارەکانی لەڕێگەی نوێترین و بەهێزترین کۆمپیوتەر و پڕۆگرامسازی بەڕێوەدەبرێت کە ئەویش هەر لەناو گالیسکەکەیە، بەکورتی ڕۆڤەر 2020 لوتکەی ئەو تەکنەلۆژیایەیە کە لە ئێستادا لەبەردەستی ئەمەریکا و جیهانە..!

ڕۆڤەر 2020 دوای نیشتنەوەی لە ساڵی داهاتوو لەسەر ڕووی هەسارەی مەریخ پرسی بوونی ژیانی سەرەتایی لە ئێستادا یان ئەگەر ئەو ژیانە پێشتر هەبووبێت یەکلایی دەکاتەوە، ئەمەش دەستکەوتێکی زۆر گەورە دەبێت بۆ ئێمەی مرۆڤ ئەگەر بیسەلمێنین ژیان لەشوێنی تریش هەیە یان هەبووە جگە لەهەسارەی گۆی زەوی…

ئەم گالیسکەیە چەند چاڵێک هەڵدەکەنێت لە کەندی Gale لەسەر هەسارەکە کە پێش پتر لە دوو بۆ سێ ملیار ساڵ دەریاچە بووە و ئاوی شل و ڕۆیشتووی لێبووە، قوڵایی چاڵەکان دەگاتە 9 مەتر، نمونەی ئەو گڵ و بەردەی دەریدەهێنێت لەڕێگەی ئەو تاقیگە بایۆلۆژی و کیمیاییەی کە لەسەر گالیسکەکەیە تاقیدەکاتەوە و دەردەکەوێت ئەگەر پێشتر ژیانی سەرەتایی لەسەر ڕووی هەسارەی مەریخ سەریهەڵدابێت، یاخود ئەگەر ئێستا ژیانی سەرەتایی هەبێت…

ڕۆڤەر 2020 جگە لەوەی دەتوانێت ڕاستەوخۆش پەیوەندی بەبنکەیەکی تایبەتی ناسا بکات لەسەر زەوی، لەگەڵ ئەوەش زۆربەی پەیوەندیەکانی لەڕێگەی کەشتی MRO دەبێت کە لە خولگەیەک بەدەوری هەسارە سورەکەدا دەسوڕێتەوە، کەشتی MRO بەبەردەوامی لەپەیوەندی ڕاستەوخۆدایە لەگەڵ گۆی زەوی…

دواتر ئەو نمونانە لەزەرف و سندوقی داخراو هەڵدەگیرێت بۆ ئەوەی دوای چەند ساڵێکی تر لەگەشتێکی تردا بهێنرێنەوە سەر ڕووی زەوی و دوبارە زۆر وردتر پشکنینیان بۆ بکرێت، ئەگەر ئەو کارە بکەین ئەو نمونانە دەبنە یەکەم نمونەی گڵ و بەردی هەسارەیەکی تر کە مرۆڤ توانیبێتی بیانهێنێتەوە سەر ڕووی زەوی، پێشتر مرۆڤ لەشەش گەشتدا بۆسەر ڕووی مانگ لە نێوان ساڵانی 1969 و 1972 توانی نزیکەی 400 کیلۆگرام لە گڵ و بەردی سەر ڕووی مانگ بهێنێتەوە بۆ سەر زەوی…

لوقمان حەوێز/ تێکساس

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ترامپ، تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکات

بڕیار وایە ئەمڕۆ شەممە ۱ی ٨ی ۲۰۲۰، دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا، یاسایەک واژۆبکات کە تیاد…