20/01/2020

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆمپانیای كوره‌ك تیلیكۆمه‌وه‌

برادۆست میدیا ـ هەولێر

سه‌باره‌ت به‌ گرفتی ئه‌كتیڤ نه‌بوونی ئۆفه‌ری (ته‌نها بۆ تۆ) بۆ هه‌ندێك له‌ هێڵه‌كانی به‌شداربووانی كۆمپانیاكه‌مان كه‌ له‌ رێكه‌وتی 16/1/2020 دا روویدا.

سه‌رجه‌م به‌شداربووانی خۆمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی بووته‌ هۆی ئه‌كتیڤ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ بۆ به‌شێك له‌ به‌شداربووانی ئۆفه‌ره‌كه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌كو كۆمپانیا داوای لێبوردن له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین و پێتانی راده‌گه‌ینین كه‌ هه‌ڵه‌ ته‌كنیكیه‌كه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌و هه‌ر به‌شداربوویه‌ك كه‌ نامه‌ى به‌شداریكردنى بۆ هاتووه‌ دوای كاتژمێر 7:00 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 19/1/2020 ده‌توانی به‌شداری بكاته‌وه‌و سوودمه‌ند بێت له‌ ئۆفه‌ره‌كه‌.

كوره‌ك تیلیكۆم وه‌كو فراوانترین تۆڕی گه‌یاندن له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌شداربووانمان شایه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن له‌ ماوه‌ى 20 ساڵی رابردوودا به‌رزترین كوالێتی خزمه‌تگوزاریمان پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق كردووه‌و به‌رده‌وام پێشه‌نگ بووین له‌ هێنان و دابین كردنی نوێترین ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م له‌ بواری گه‌یاندندا.

به‌ڵێن ده‌ده‌ین وه‌ك چۆن پێشتر كارمان كردووه‌و خزمه‌تگوزاریمان به‌ كوالێتی به‌رز پێشكه‌ش به‌ ئێوه‌ به‌ڕێز كردووه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌رده‌وام ده‌بین و نوێترین خزمه‌تگوزاریتان بۆ ده‌ره‌خسێنین.
جیھان لە ناو دەستەكانتە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ترامپ، تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکات

بڕیار وایە ئەمڕۆ شەممە ۱ی ٨ی ۲۰۲۰، دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا، یاسایەک واژۆبکات کە تیاد…