21/09/2020

نرخی نەوت بەبەرزی مایەوە

برادۆست میدیا ـ ئابووری

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئێستا هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤۳ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ۲۱ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤۳ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، وە بەرمیلێك نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریكیش بە ٤۱ دۆلار و ۳ سەنت مامەڵەی پێوەکرا

دوای دابەزینی نرخی نەوت و گەیشتن بە ژێڕ سفڕ بەهۆی پەتای کۆڤید ۱۹، ڕۆژی ۱۲ی نیسانی ئەمساڵ، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک و نەن-ئۆپێک (non-OPEC)، واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس کرد بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ۹.۷ بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە ۹ ملیۆن و ۷۰۰ هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …