01/09/2020

کازمی (240) هەزار فەرمانبەری نوێ دادەمەزرێنێت

لەپرۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2021)ی عێراق، زیاتر لە (241) هەزار پلەی دامەزراندن جێگیركراوە.

لەمبارەیەوە ناجی ئەلسەعیدی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ” یاسای خانەنشینی نوێ زیاتر لە (240) هەزار پلەی دامەزراندنی فەراهەم كردووە پێویست بوو ئەم ژمارەیە لەبودجەی گشتی سالی (2020) بریاری لەسەر بدرێت بەلام بەهۆی جێبەجێنەكردنی پرۆژەیاساكە كاری پێنەكرا”.

ئەلسەعیدی وتیشی، ” پشكی شێر لە دامەزراندنی ئەو (240) هەزار كەسە بۆ خاوەن بروانامەكان و دەرچووان دەبێت”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، ” بودجەی ساڵی (2020) بودجەیەكی تەشغیلی بووە بەڵام بودجەی (2021) جیاواز دەبێت و زۆربەی پرسەكان لەخۆ دەگرێت”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …