31/08/2020

مووچە له‌ واده‌ی‌ دیاریكراو‌ دابه‌ش ناکرێت

حکومەتی هەرێم ناتونێت لە کاتی خۆیدا مووچەی مانگی چواری ئەمساڵ دابەشبکات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، دەڵێت، ” تا ئێستا بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ هه‌رێم ڕوون نییه‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ داهاتوو به‌ چه‌ند رۆژو چ ڕێژه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت.

وەزارەتی دارایی مانگانە جگه‌ له‌ 320 ملیار دیناره‌كه‌ی‌ به‌غدا پێویستی‌ به‌ بڕی‌ 665 ملیار دینار داهاتی‌ ناوخۆ هه‌یه‌ بۆ دابەشکردنی مووچە و خەرجیاتی وەزارەتەکان.

بەربەستی گەورە لەبەردەم حکومەت بۆ دواکەوتنی مووچە، خراپی‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانە کە وایكردووه‌ له‌كاتی‌به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وتیش تەنها بڕی‌ 7 دۆلار بۆ هه‌رێم بمێنێته‌وه‌.

تاکو ئێستا حکومەتی هەرێم تەنها مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی دابەشکردوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …