22/08/2020

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

برادۆست میدیا ـ ئابووری

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مووچەی مانگی ۳ی ئەمساڵی بڵاو کردۆتەوە، ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەت و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ شەممە و ۲۲ی ئابی ۲۰۲۰، مووچەی مانگی سێی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت:

سەرۆکایەتی هەرێم
سەرۆکایەتی پەرلەمان
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی ئاودانکردنەوە و نیشتەجێکردن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وەزارەتی کارەبا

دابەشکردنی مووچە لەکاتێکدایە تاکو ئێستا حکومەتی هەرێم تەنها مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی دابەشکردوە، ئەوەش بەبیانووی دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …