18/08/2020

وەزارەتی دارایی: مووچەی سێ مانگ بە پاشەکەوت هەژمار دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی، ” دوای ڕێککەوتن لە گەڵ حکومەتی عێراق، پێویستە مووچەی سێ مانگی 2018 بە پاشەکەوت هەژمار بکرێت و مووچەی ھەر مانگێک بۆ ئەو مانگە ناوزەد بکرێت.

بە پێی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق کراوە، لە ھەرێمی کوردستان دەبێت پاکانەی حیسابات بکرێت و مانگە مووچەی ھەرێم لە گەل مانگە مووچەی بەغدا رێک بخرێت و بەو جۆرە ئەو سێ مانگەی ساڵی 2018 کە لە لایەن کابینەی پێشووەوە مووچە نەدراوە، بە پاشەکەوت هەژمار دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە پێی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ، حکومەتی هەرێم دەبێت بە پێی سیستەمی مانگانەی عێراق ، مووچە بدات و مووچەی هەر مانگێک، بۆ ئەو مانگە هەژمار دەکرێت.

بۆیە ئەو سێ مانگەی کە لە ساڵی 2018 لە لایەن کابینەی پێشووەوە مووچە نەدراوە، بە کردەوە پاشەکەوت کراوە.

هەرێمی کوردستان نزیکەی 27 ملیار دۆلار قەرزارە و لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، مانگانە مووچەی دابەشکردووە و تا ئێستا یازدە مووچەی داوە و بەم نزیکانەش مووچەی تر دەدرێت و دەبێتە مووچەی دوازدە .

بە ھۆی ئەو قەرزە زۆرانەی لە سالانی رابردوو لە سەر هەرێم کەلەکە بووە، زۆربەی سەرچاوە دەرەکییەکان ئامادە نین قەرزی دیکە بە ھەرێم بدەن و حکومەتیش نایەوێت چیتر باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر بکات و قەرزی زیاتر بکات ، بۆیە دەبێت خۆی لەگەل رەوشی دارایی و ئابووریی ئێستا بگونجێنێت تا ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …