16/08/2020

لە بارەی مووچە و لێبڕینی مووچەوە

لە بارەی مووچە و لێبڕینی مووچەوە
شوان بەرزنجی
سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بۆ پرسی مووچە کۆدەبێتەوە، تاوەکوو ئێستا یەکلایی نابۆتەوە مووچە بە لێبڕین دەبێ، یان نا، گفتووگۆی لەسەر دەکرێ.
بە داهاتی ناوخۆ و پارەکەی بەغدا ،ئەو پارەی ئامادە دەبێ بۆ مووچە کەمتر لە 800 ملیار دینارە، لە کاتێکدا بە پێی داتای وەزارەتی دارایی مووچەی فول پێویستی بە 893ملیار دینارە.
دوو ئەگەر هەیە، یان لێبڕین بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان، یان قەرز بۆ ڕووپۆشکردنی کورتهێنانەکە کە نزیکەی 200ملیار دینارە.
بە پێی زانیارییەکانم ڕۆژی سێشەم، یان چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێ و چاوڕوان دەکرێ، لە ماوەیەکی کورت مووچەی هەموولایەک بدرێ.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …