06/08/2020

زانیاری نوێ لەسەر کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی ئەمساڵ

ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ نیازه‌ له‌ دوای‌ ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ رابردوو بكات به‌ لێبڕینه‌وه‌.

به‌رهه‌م مسته‌فا ئه‌ندامی‌ سكرتاریه‌تی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان لەفیسبووکی خۆی نوسیوەتی، “زانیاری دروستم‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3 ده‌كه‌وێته‌ دوای 15ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌و مه‌رجه‌ی‌ به‌غدا 300 ملیار دیناره‌كه‌ بنێرێت.

به‌رهه‌م مسته‌فا  نوسیوەتی،‌ “له‌ مووچه‌ی مانگی 3، به‌هه‌مان شێوه‌ی مانگی دوو لێبڕینی مووچه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام بڕی بڕینه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری ئه‌كات”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ “ئه‌مه‌ش واته‌ هه‌ر وه‌زاره‌تێك كه‌ مووچه‌ی مانگی 3 وه‌رئه‌گرێ، لانی كه‌م دوای (په‌نجا ڕۆژ) وه‌ری ئه‌گرێت، به‌ مانایه‌كی تر مووچه‌ بووه‌ته‌ 60 ڕۆژ جارێك ، لێبڕینیش هه‌یه‌، واته‌ هه‌رموچه‌ خۆرێك له‌ سه‌دا 25ی موچه‌كه‌ی وه‌رئه‌گرێت بۆ مانگی 3”.

هه‌رچه‌نده‌ پێمانناوه‌ته‌ مانگی‌ هه‌شت، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستی‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێ‌ نه‌كردووه‌ و هیچ واده‌یه‌كیش دیار نییه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …