05/08/2020

نرخی نەوت بەڕێژەی لە 13% بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبوەوە ، لە ئێستادا هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت نزیکبۆتەوە لە 45 دۆلار.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی 8ی 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، وە بەرمیلێك نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریكیش بە 41 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا

ڕۆژی 12ی نیسانی ئەمساڵ، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک و نەن-ئۆپێک (non-OPEC)، واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس کرد بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 9.7 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە 9ملیۆن و 700هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …