01/08/2020

نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی ، لە ئێستادا هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەسەروی 43 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 1ی 8ی 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، وە بەرمیلێك نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریكیش بە 40 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا

ڕۆژی 12ی نیسانی ئەمساڵ، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک و نەن-ئۆپێک (non-OPEC)، واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس کرد بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 9.7 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە 9ملیۆن و 700هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

زانیاری نوێ لەسەر کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی ئەمساڵ

ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ ئاشکرا دە…