14/07/2020

نرخی نەوت بەڕێژەی لە 7% دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی ، لە ئێستادا هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەخوار 42 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی 7ی 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 41 دۆلار 98 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، وە بەرمیلێك نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریكیش بە 39 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا

ڕۆژی 12ی نیسانی ئەمساڵ، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک و نەن-ئۆپێک (non-OPEC)، واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس کرد بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 9.7 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە 9ملیۆن و 700هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …