06/07/2020

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە ، لە ئێستادا هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەسەرووی 43 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی 7ی 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 43 دۆلار 2 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، وە بەرمیلێك نەوتی خاوی تەکساسی ئەمەریكیش بە 40 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەکرا

ڕۆژی 12ی نیسانی ئەمساڵ، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک و نەن-ئۆپێک (non-OPEC)، واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس کرد بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 9.7 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە 9ملیۆن و 700هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …