30/06/2020

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە ، لە ئێستادا هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 41 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 30ی حوزەیرانی 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 41 دۆلار 71 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، وە بەرمیلێك نەوتی خاوی تەکساسی ئەمەریكیش بە 39 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەکرا

ڕۆژی 12ی نیسانی ئەمساڵ، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک و نەن-ئۆپێک (non-OPEC)، واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس کرد بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 9.7 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە 9ملیۆن و 700هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی دراوە بیانیەکان بەرامبەر بە دیناری عێراقی

ئابووری: ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲ی ۷ی ۲۰۲۰، نرخی دراوەکان بەرامبەر بەدیناری عێراقی لەبازاڕەکانی ه…