29/06/2020

حکومەتی هەرێم مووچەی چوار مانگی ئەمساڵ پاشەکەوت دەکات

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات، پێدەچێت بۆ ئەمساڵ مووچەی چوار مانگ پاشەکەوت بکرێت و حکومەت مووچەی مانگی حەوت بەپێی یاسای چاکسازی دابەش دەکات.

د.ئاراس خۆشناو، سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیژیی كوردستان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرای دەکات، “پێدەچێت تەنها موچەی مانگی ٢ بدرێت و موچەی مانگەكانی ٦،٥،٤،٣ پاشەکەوت دەکرێن و لە مانگی ٧ ەوە بە چاكسازیەوە موچەی فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

خۆشناو دەشڵێت، ” ناکرێت یاسای چاکسازیی مانگی ٧ دەرچوبێت و بەسەر موچەی مانگی ٣ جێ بەجێ بکرێت بۆیە دەبێت ئەو مانگانە رابگیرێن و لە مانگی ٧ ەوە بە یاسای چاکسازییەوە دابەش بکرێت”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە ، لە ئێستادا هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەس…