28/06/2020

كاتى دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان و خانه‌نشینان دیاریكرا

خشته‌ى كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى دووى ئه‌مساڵى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان و مووچه‌ى 13 مانگ له‌مه‌وبه‌رى خانه‌نشینان بڵاوكرایه‌وه‌.

به‌پێى خشته‌كه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پڕۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى دووى ئه‌مساڵى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان و مووچه‌ى 13 مانگ له‌مه‌وبه‌رى خانه‌نشینان، زیاتر له‌ یه‌ك مانگى پێده‌چێت.

دوێنێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 27 ى 6 ى 2020، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیكرد به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌، به‌پێى خشته‌كه‌ش دابه‌شكردنه‌كه‌ تا رێكه‌وتى 29 ى 7 ى 2020 ى پێده‌چێت.

ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ خشته‌كه‌یه‌؛

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …