21/06/2020

نرخی ئەمڕۆی نەوت

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرربوونەوەی بەخۆوە بینی، لە ئێستادا هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەسەرووی 42 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، وە بەرمیلێك نەوتی خاوی تەکساسی ئەمەریكیش بە 39 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا

ڕۆژی 12ی نیسانی ئەمساڵ، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک و نەن-ئۆپێک (non-OPEC)، واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس کرد بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 9.7 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە 9ملیۆن و 700هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …