14/05/2019

کۆمپانیاى ڕۆسنەفتی روسی: قەرزەکانمان لەسەر حکومەتى هەرێمی کوردستان بۆ نیوە کەمى کردووە

برادۆست میدیا ـ ئابووری

کۆمپانیای رۆسنەفتی بەناوبانگی روسی ئاشکرای دەکات، داهاتی کۆمپانیاکەیان لەهەرێم زیادی کردووە، بۆیە قەرزەکانی کۆمپانیاکەش لەسەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ نزیکەی نیوە کەمیکردووە.

کۆمپانیای رۆسنەفت لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە،” لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا قەرزەکانیان لەسەر حکومەتی ھەرێم بۆ یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کەمیکردووە.

کۆمپانیای رۆسنەفتی رووسی ڕوونیشیکردووەتەوە، داھاتی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا زیادی کردووە، ھۆکاری ئەوەشی بۆ بەرزبوونەوەی بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگە نوێیە نەوتییەکان و سەقامگیری بازاڕی دراوەکان گەڕاندووەتەوە.

شایانی باسکردنە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، حکومەتی ھەرێم بە بڕی سێ ملیار دۆلار قەرزداری کۆمپانیای رۆسنەفت بوو، لەئێستاشدا نزیکەی ملیارێک و نیو دۆلار قەرزی کۆمپانیاکەی داوەتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …