04/08/2020

کاش

ئەندازیار شەمال سەباح

برادۆس میدیا- هەولێر

جیاوازی نێوان وڵاتانی وەکو ئێمە لەگەڵ وڵاتانی بۆ نمونە ئەوروپا لە دەستکەوتنی پارەی کاش.

ئەوەی لای هەموان ئاشکرایە لە کوردستان و عێڕاق سلفە ئەگەر هەشبێ تەنها بۆ فەرمانبەرانی حکومەتە و لە کوردستان هەر نەماوە ئەو سلفانە.

لە وڵاتانی ئەوروپا هەر کەسێک بەڵگەی داهاتی پێشکەش بکات و بیسەلمێنێ کەوا بە بڕێکی مانگانە دەتوانێ قەرزە بانکیەکەی بداتەوە ئەوا بانک هەیە قەرزی پێشوەختە بدات و تۆش کەسێکی بۆنمونە داهاتی مانگانەت مسۆگەرە و دەتوانی قەرز وەربگری ئەوا دەتوانی قەرزێکی باش وەربگری بە جۆرێک بتەوێ خانوو یان شوقە یاخود سەیارە بکڕی بە ماوەیەکی زۆر کەم.

بەڵام،لای خۆمان گریمان تۆ کەسێکی زۆر ئیشکەری و داهاتی مانگانەت زۆر باشە و پاشەکەوتت باشە(کە ئەمە بەشێکی کەمی کۆمەڵگای ئێمەیە) ئەوا بەلایەنی کەم ١٠ ساڵت دەوێ تا بتوانی خانوو یان شوقەیەک بکڕی بە دڵی خۆت بێ، سەیارەیەک بە دڵی خۆت بکڕی، ئەی ئەگەر کەسێک بی کە بژێوی ژیانت لەسەر بڕە پارەیەکی ڕۆژانە بێ؟

بە کورتی کاتێک دەتوانین بگەین بەو کاشەی کە بە دڵی خۆمانە کە پیر بووین و نەخۆش کەوتین وهەرچی هەمانە لە خۆمانی بدەینەوە و کوالیتی خراپی ژیانمان کە پێدا تێپەربووینە زۆر کاریگەری هەبووە لەسەرمان و ئێمەی زۆر ماندوو کردووە و تەمەنی پڕ بایەخمان تێپەڕ کردووە و هیچ بایەخی نابێ و ئەسڵەن بۆخۆشمان نابێ.

خۆزگە لێرەش قەرز دەدرا تاوەکو خەڵک بە دڵی خۆی بتوانێ خانوو و سەیارەو پێداویستی خۆی هەر لە تەمەنی زووەوە مسۆگەر دەکردو خەریکی داهێنان دەبووین.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …