15/01/2019

ڕێباز حەملان باس لە دابەشكردنی سێ‌ مووچەكەی ساڵی رابردوو دەکات

ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێكەوتنێكیان لەگەڵ حكومەتی عێراق هەیە، بەپێی ئەو ڕێكەوتنە دەبێت هەر 12 مانگەكەی ساڵی 2018 مووچە بنێرن، بەڵام ئەوان لەمانگی 4-ەوە مووچەیان نارد، واتە مووچەی مانگی یەك و دوو و سێ-یان نەنارد.

ڕێباز حەملان ئاماژەی بەئەوەشدا، لەگەڵ وەزیری دارایی قسەی كردووە و نێچیرڤان بارزانیش لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی قسەی كردووە، كە ئەو سێ مووچەیە بگەڕێننەوە، ئەمەش لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقدا بۆ ساڵی 2019 جێگەی كراوەتەوە.

باسی لەوەشكرد، كاتێك حكومەتی عێراق ئەو مووچانەیان نارد، ئێمەش لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و نەوت ئەو سێ مووچەیە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكات.

لەبارەی پڕۆژە یاسای چاكسازی مووچە ناوبراو ئەوەی خستەڕوو، پڕۆژەی یاسای چاكسازی ئومێد هەیە، كە لەم خولەی پەرلەماندا تێپەڕێندرێت، بەمەش زیاتر لە 100 ملیار دینار داهات بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە، ئەو كاتەش لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و نەوت هەوڵدەدەن پاشەكەوتی مووچە لابەرن.

لە ئێستادا، كە مانگی 1ی 2019-یە حكومەتی هەرێم، مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران دابەش دەكات و بەوپێیەش 2 مووچەی ساڵی ڕابردوو و مووچەیەكی ئەمساڵی فەرمانبەران قەرزدارە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …