11/04/2019

وەزیری دارایی: هیچ بڕیارێكمان نەداوە بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كان لە فه‌رمانبه‌ران

برادۆست میدیا ـ ئابووری

وەزیری دارای هەرێم رایگەیاند، مووچە بەبێ پاشەکەوت و لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت، دڵنیایش دەداتە فەرمانبەران هیچ بەرنامەیەک نیە بۆ وەرگرتنەوەی پێشیینەکان لە فەرمانبەران.

ڕێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە،  موچە خۆرانی هەرێم دڵنیادەکەنەوە کە موچە بەردەوام دەبێت بە تەواوی دەدرێت بە بێ پاشەکەوت و بێ دواكه‌وتن، لە ئێستاشدا هیچ بەرنامەیەکیان نیە پێشینەکان لەفەرمانبەران وەربگرنەوە.

سەبارەت بە دانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران، ڕێباز حەملان روونیکردەوە حكومه‌تی عێراق هۆكاری یه‌كه‌می په‌یڕه‌وكردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ بووه‌، چونکە بەغدا بودجەی هەرێمی بڕی، کە بودجەشی بڕی دەبوو هەر موچەی بناردایە بۆیە ئەگەر حکومەتی هەرێم دەستیکرد بەدانەوەی موچە دەبێت بەشە زۆرەکەی حکومەتی عێراق ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت.

قسەکانی وەزیری دارایی هەرێم لەکاتێکدایە، دوای سێ ساڵ و ڕۆژى ٨ى ئادارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند تا ئێستا تەنها موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردوو دابەشکرایە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …