05/05/2019

وەزارەتی دارایی: خشته‌ی موچه‌ی چوار وەزارەتی ڕاگه‌یاند

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌ی موچه‌ی مانگی ۲ی ئه‌مساڵی ڕاگه‌یاند له‌سبه‌ینێ دوو شه‌ممه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ مووچە ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو به‌رده‌وامده‌بێت و مووچه‌ی‌ چوار وه‌زاره‌تیش دابه‌شده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی‌ راگەیندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ دوو، له‌سبه‌ینێ‌ دوشەممەوە ٦ى ئایاری ٢٠١٩ ەوه‌ ده‌ستپێده‌كات و سەرەتاش لیواكان و دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ مووچه‌یان پێده‌درێت.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی، ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ۷ی‌ ئایار، موچه‌ی‌ یه‌كه‌كانی‌ ۷۰و ٨۰ی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی‌ دارایی زانیاری‌ زیاتری‌ ئاشكراكردو وتی‌:”ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وه‌زاره‌تی‌ دارایی موچه‌ی پێده‌درێت”.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ وت:”له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتودا ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ ۱۲ی‌ ئایار، موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دابه‌شده‌كرێت”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

زانیاری نوێ لەسەر کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی ئەمساڵ

ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ ئاشکرا دە…