09/04/2020

نرخی نەوەت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ئابووری

بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 33 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9 ی نیسانی 2020، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 33 دۆلار و 47 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 32 دۆلار و 88 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 25 دۆلار و 93 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 25 دۆلار و 20 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …