10/03/2020

نرخی نەوت بەرزبووەوە

برادۆست میدیا

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 37 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10 ی 3 ى 2020، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 37 دۆلار و 10 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 33 دۆلار و 29 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 33 دۆلار و 45 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 29 دۆلار و 57 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …