08/09/2019

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبووەوە

برادۆست میدیا ـ ئابووری

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ئەیلولی ۲۰۱۹، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دبەرزووەوە، بەشێوەیەک بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٦۱ دۆلار و ٦۲ سەنت، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٦ دۆلار و ۷۰ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنانی وڵاتانی ئۆپیک و وڵاتانی دیکەی دەرەوەی ئۆپیک و ئاسایشی ئەو ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی هەڵکشانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەردەوام لەبەرزبونەوە و نزمبونەوەدایە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …