10/07/2019

نرخی نەوتی خاو بەرزبوەنەوەی بەخۆوە بینی

برادۆست میدیا ـ ئابووری

ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۰ی ۷ی ۲۰۱۹، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەیەکی باش بەرزبوەوە، بەشێوەیەک بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٤دۆلار و ۹٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٨ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنانی وڵاتانی ئۆپیک و وڵاتانی دیکەی دەرەوەی ئۆپیک و ئاسایشی ئەو ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

جگە لەوەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی هەڵکشانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەردەوام لەبەرزبونەوە و نزمبونەوەدایە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …