26/03/2020

نرخی نەوت لە 30 دۆلار نزیک بۆتەوە

ئابووری

بەیانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زى و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ خوار 30 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ی ئاداری 2020، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 29 دۆلار و 78 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 30 دۆلار و 55 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 24 دۆلار و 15 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 24 دۆلار و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …