13/01/2020

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

برادۆست میدیا ـ ئابووری

ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۷ی ۱۱ی ۲۰۱۹، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، بەشێوەیەک بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٦٥ دۆلار و ۳۳ سەنت، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥۹ دۆلار و ۱۷ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دوای کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی له‌ لایه‌ن ئەمریکاوه‌، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ سه‌روو 71 دۆلار و دوای هێوربوونه‌وه‌ی گرژییه‌كه‌ نرخه‌كه‌ی دابه‌زی بۆ 61 دۆلار.

پسپۆڕان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری پێكدادانێكی جددی له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له‌ دابه‌زیندایه‌.

هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ستۆكی بازرگانی له‌ ئه‌مریكا و واژوونه‌كردنی رێككه‌وتنی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌مریكا و چین هۆكارن له‌ به‌رده‌وام دابه‌زینی نرخی خاوی برێت له‌ بازاڕه‌كاندا.

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …