25/09/2019

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

برادۆست میدیا ـ ئابووری

ئەمڕۆ چواشەممە ۲٥ی ئەیلولی ۲۰۱۹، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزی، بەشێوەیەک بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٦۲ دۆلار و ٦۷ سەنت، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٦ دۆلار و ۹٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنانی وڵاتانی ئۆپیک و وڵاتانی دیکەی دەرەوەی ئۆپیک و ئاسایشی ئەو ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی هەڵکشانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەردەوام لەبەرزبونەوە و نزمبونەوەدایە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …