22/06/2019

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبووەوە

برادۆست میدیا ـ ئابووری

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی یونیوی ۲۰۱۹، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، بەشێوەیەک بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٥دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٧ دۆلار ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنانی وڵاتانی ئۆپیک و وڵاتانی دیکەی دەرەوەی ئۆپیک و ئاسایشی ئەو ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

جگە لەوەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی ھەناردەکراوی ئەو وڵاتە دێنێتە سەر سفر و هێرشەکانی سەر کەشتیە نەوتهەڵگرەکانی عومان و خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە کەنداو، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …