01/07/2019

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبووەوە

برادۆست میدیا ـ ئابووری

ئەمڕۆ یەکشەممە ۱ی ۷ی ۲۰۱۹، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، بەشێوەیەک بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٦دۆلار و ۳۹ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥۹ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنانی وڵاتانی ئۆپیک و وڵاتانی دیکەی دەرەوەی ئۆپیک و ئاسایشی ئەو ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

جگە لەوەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی هەڵکشانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …