20/03/2020

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئابووری

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌كی كه‌می به‌خۆوه‌ بینی و له‌ئێستادا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ سه‌روو 30 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی ئاداری 2020، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 30 دۆلار و 17 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانی‌ دوێنێ به‌ 27 دۆلار و 71 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 27 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانی‌ دوێنێ به‌ 23 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …