23/07/2019

ئێستا… خشته‌ی‌ مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگه‌یه‌نرا

خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ڕاگه‌یه‌ندراو تاوه‌كو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.

سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 24ی 7ی 2019، موچه‌ی مانگی 4ی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌ته‌كانی

ــ خوێندنی باڵا

ــ ناوخۆ

ــ شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار

ــ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن

ــ پلاندان

ــ كشتوكاڵ  و سه‌رچاوه‌كانی ئاو

ــ هێزی زێڕه‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن

ــ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش

ــ ڕه‌گه‌زنامه‌

ــ لیوای یه‌ك و دووی پۆلیسی پاراستنی داموده‌زگاكانی نه‌وت دابه‌شده‌كرێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی

ــ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن

ــ بازرگانی و پیشه‌سازی

ــ ڕۆشنبیری و لاوان

ــ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان

ــ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

ــ خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش 28ی ئه‌م مانگه‌، موچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی (شارستانی) دابه‌شده‌كرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …