09/04/2019

لەم مانگەوە رێکارەکانی وەرگرتنەوەی پێشینەی خانوبەرە تونددەکرێت

برادۆست میدیا ـ ئابووری

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی توندکردووەتەوە، هەر هاوڵاتییەک دانەوەی پێشینەی خانووبەرەی دواخستبێت بۆ هەر ساڵێک سوودی ١٠%ی پێشینەکەی لێ وەردەگیرێت.

بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی، لەمەودوا هەر هاوڵاتییەک دانەوەی پێشینەی خانوبەرە دوابخات بۆ هەر ساڵێک بە ڕێژەی ١٠% سوودی لێ وەردەگیرێت.

هەر بەپێی ڕێنماییەکان، لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتیشدا وەرگرتنەوەی پێشینەکان لە فەرمانبەران دەستپێدەکات.

دەستپێکردنەوەی پرۆسەی وەرگرتنەوەی پێشینەکان لە فەرمانبەران و هاوڵاتییان لەکاتێکدایە، حکومەت لە دوای سێ ساڵ لە پەیڕەوکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچە، تەنها یەک مانگە مووچەی تەواوی دابەشکردووە بەسەر موچەخۆراندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …