01/09/2019

عێراق.. دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بۆ ئوردن

برادۆست میدیا ـ ئابووری

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند كە هەناردەكردنی نەوت بۆ ئوردن كە بڕەكەی دەگاتە ١٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، دەستیپێكردەوە.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە كە دوای ئەوەی ژمارەیەك بارهەڵگر نەوتی خاویان لە پاڵاوگەی بێجی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین باركرد چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو، بگەنە پاڵاوگەیەکی نەوت لە شاری زەرقا باكووری رۆژهەڵاتی ئوردن.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هەنگاوەکە لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنە دێت كە لە مانگی شوباتی رابردوودا لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزەی ئوردن سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئوردن كراوە.

بەپێی رێككەوتنەكە عێراق رۆژانە، ١٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن دەكات.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە بڕیاربوو رێككەوتنەكە پێشتر بچێتە واری جێبەجێكردنەوە، بەڵام بە هۆی شەڕەكانی دژبە تیرۆر لە ساڵی ٢٠١٤دا راوەستابوو، بەڵام دوای باشبوونی رەوشی ئەمنی، جارێكی دیكە عێراق رەزامەندی نیشاندا لەوەی نەوت هەناردەی ئوردن بكات.

سەرچاوە: ئەنادۆڵ

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …