07/05/2019

سبەی چوارشەممە ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ پاره‌ی کارمەدانی سەر سندوق دەکرێت

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی‌ هه‌رێم له‌په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌دا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌وه‌رگرتنی‌ پاره‌كه‌یان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، هاوكات له‌ڕێگه‌ی‌ چه‌ند بانكێكیشه‌وه‌ میكانیزمی‌ وه‌رگرتنی‌ پاره‌كه‌ ڕونده‌كاته‌وه‌.

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا كه‌ ئاراسته‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان كراوه‌ و تیادا هاتووە،” ئاگاداری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی سه‌رسندوقی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین (ڕانیه‌، قه‌ڵادزێ، دوكان و چه‌مچه‌ماڵ) ده‌كه‌ین سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ به‌گوێره‌ی‌ ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانتان سه‌ردانی ئه‌م بانكانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی پاداشتی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمسیۆن”.

هه‌روه‌ك كۆمسیۆنه‌كه‌ ئاگاداری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی سه‌رسندوقی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌(كه‌لار، ده‌ربه‌ندیخان و كفری) كردوه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ به‌گوێره‌ی‌ ژماره‌ی ناوه‌نده‌كان سه‌ردانی ئه‌م بانكانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی پاداشتی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمسیۆن.

بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی سه‌رسندوقی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیش له‌(چوارتا، شاره‌زور، سه‌یدسادق و پێنجوێن) سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ پاره‌كه‌ له‌م بانكانه‌ دابه‌شده‌كرێت.

هه‌روه‌ك ئاگاداری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی سه‌رسندوقیش كراوه‌ له‌ناو سه‌نته‌ری‌ شاری سلێمانی كه‌ سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ سه‌ردانی ئه‌م بانكانه‌ بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی پاداشتی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمسیۆن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …