29/02/2020

سبەینێ ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت

برادۆست میدیا

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند سبەی یەك شەممە 1ی ئاداری2020تەنها یەك وەزارەت مووچە وەردەگرێت. 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بەهۆی ئەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراقیەوە رەوانەی هەریم نەكراوە بۆیە سبەی یەك شەممە تەنها مووچەی یەك وەزارەت دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە رونیكردەوە بەگوێرەی ئەو خشتەیەی كە هەیە سبەینی تەنها مووچەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن  دابەش دەكرێت، هۆكاری ئەوەشی كە خشتەی سەرجەم وەزارەتەكان راناگەیەنن بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە كە چاوەڕوانی هاتنی پارەكەی بەغداد دەكەن تا كۆی وەزارەتەكان پێكەوە رابگەیەنن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …