14/01/2019

دوای هۆشدارییەکانی تڕەمپ بەهای لیرەی تورکی دابەزی

دوای هۆشدارییەکانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە وێرانکردنی ئابووری تورکیا ئەگەر هێرش بکاتە سەر کوردەکانی سوریا، لیرەی تورکی ١.٥% بەهاکەی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە (١٤ی کانوونی دوومی ٢٠١٩) جارێکی دیکە بەهای لیرەی تورکی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمارکرد، و بەیانی ئەمرۆ نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ٥.٥٣ لیرەی تورکی بوو لەکاتێکدا دوێنێ بەهای دۆلارێک ٥.٤٥ بوو.

ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە لە ماوەی ساڵی رابردوودا لیرەی تورکی ٣٠% بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەستدا، و دوای ئازادکردنی قەشە ئەمریکییەکە تا ڕادەیەک نرخی لیرە جێگیربوو.

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی لەکاتێکدایە، دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر كورده‌كانی سوریا، له‌ ڕووی ئابورییه‌وه‌ وێرانی دەکەین و پێویسته‌ كورده‌كانیش توركیا توڕه‌ نه‌كه‌ن.

لەلایەکی دیکەوە، ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لە وەڵامی هۆشدارییەکانی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چاوەڕوان دەکات ئەمریکا ڕێز لە هاوپەیمانێتی ستراتیجی نێوان دوو وڵاتەکەیان بگرێت.

nrt

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …