01/08/2019

دارایی هەرێم دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

برادۆست میدیا ـ ئابووری

وابڕیارە رۆژی یەکشەممە 4ی ئابی 2019 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمەوە بە (برادۆست میدیا)ی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار لەپاش ئەوە هات كە ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق راگەیاندوە “کە عێراق پێش جه‌ژنی قوربان دابه‌شكردنی مووچه‌ پێشده‌خات و ده‌ستده‌كات به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ٨ی ۲۰۱۹، له‌و زنجیره‌یه‌دا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پشكی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌نێرێت”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …